دواین مۆر لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە کرا



ئیسپانیا پەرە بە پرۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان دەدات و بڕیارە و لە مانگی داھاتووش ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت، دواین مۆری لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە بە یاسایی کرد کە ئیسپانیەکان نەخشەکەیان کێشاوە، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە پەرەی پێدەدرێت،

هاوکات بڕیارە لە مانگی داھاتوو دا ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن.

تا ئەمڕۆش توێژینەوەی ئیمکانی ئەو پڕۆژەیەی کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان پەرەی پێبدرێت تەواو بووە، دوایین توێژینەوەکان لەلایەن تیمی پەرەپێدانی پڕۆژەکە لە ئیسپانیا پێشکەش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان کرا.

پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەر سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان، ھاوکار دەبێت لە گەشەپێدانی ھەرێم لەڕێگەی گواستنەوەی کوالیتی بۆ ھاووڵاتیان و کۆمپانیا لۆجستییەکانی کوردستان، ھەروەھا ھەلی کار لە کاتی پەرەپێدانی پڕۆژەکە و دواتریش، کاتێک ھێڵی ئاسن دروستدەکرێت تۆڕەکە دەست بە کارکردن دەکات.

 

لە ناوچەیەكی هەرێم كرێی پاس كرا بە 500 دینار
پێشت لە ناوچەیەكی هەرێم كرێی پاس كرا بە 500 دینار
داوا دەکرێت سودی سەر قەرزەکان لاببرێت
دواتر داوا دەکرێت سودی سەر قەرزەکان لاببرێت
ەیوەندیدار