“ئەم خوێنە ڕاگرن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت”



د. هەفاڵ ئەبوبەکرد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا داوای ڕاگرتنی شەڕی کردووە،

پارێزگاری سلێمانی لە نووسینەکەیدا دەڵێت، ئەم خوێنە؛ ڕاگرن، ئەم شەڕە ڕەشە بووەستێنن، بەهای مرۆڤتان نەهێشت، بەهایەک بۆ مرۆڤایەتیی بهێڵنەوە، شەڕ تەنها چارەسەرەکان لەناودەبات، دۆڕاندنەکان زیاددەکات، پەرە بە کولتوری خوێن و دوژمنایەتیی درێژخایەن دەدات، مەرگ و ماڵوێرانیی، ڕق و تۆڵە، ترس و تۆقاندن، بێمتمانەیی و بێدەرەتانیی؛ پەرەپێدەدات.

نا بۆ شەڕ..

بەڵێ بۆ ئاشتیی..

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر کەمپێکی نیشتەجێی فەڵەستینییەکان و سەدان کەس بوونەقوربانی و سەدانی تریش برینداربوون، ئەم هێرشەی ئەمڕۆی دەنگدانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوە، هاوکات ژمارەی قوربانیانی لە غەززەش بۆ سەروو ٨ هەزار کەس بەرزکردەوە.

داوا دەکرێت سودی سەر قەرزەکان لاببرێت
پێشت داوا دەکرێت سودی سەر قەرزەکان لاببرێت
بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین 400 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر بە ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین 400 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار