تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە



ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاوی کردەوە، تانک و هێزەکانی وشکانی و پیادەی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی پێکانی ئامانجەکانیان ڕۆشتوونەتە ناو کەرتی غەززەوە و فەرماندەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە، پەلاماری چەند بنکەیەکی حەماس دەدەن و ناکشێنەوە هەتا ئەو شوێنانە بەئامانج نەگرن.

فەرماندە سەربازییەکەی ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، ئەم هەڵمەتەی هێزە زەمینی ئیسرائیل نەخشەی وردی بۆ داڕێژراوە و یەکێکە لە قۆناغەکانی جەنگ، چونکە هێزی بەرگری وڵات ئامانجی هەڵمەتێکی بەرفراوانی هێرش بردنی داڕشتووە کە سەرکردەکانی ئیسرائیل بە هەڕەشەی لەناوبردنی حەماس و تێکشاکاندنیان ناویان بردووە

دەڵێت، سەربازەکانی ئیسرائیل بەم هەڵمەتە دڵخۆشن، چونکە ئەوان لەپێناو خاکە داگیرکراوەکاندا دەجەنگن و هەوڵدەدەن بیانگەڕێننەوە سەر ئیسرائیل.

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەبەردەوامی باسی لەوەدەکرد سوپای ئیسرائیل دەچێتە ناو کەرتی غەززەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتەکەی بکات.

سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشەکانی حەماس لە بەرواری حەوتی تشرینی یەکەمەوە، ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاندووە و بەبەردەوامی هێرشی ئاسمانی وەک تۆڵە سەندنەوە کردووەتە سەر کەرتی غەززە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان هەزار کەس برینداربوون  و سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێ هێشتووە.

ئاگرەکەی عەربەت پاش ٢٧ کاتژمێر کوژایەوە
پێشت ئاگرەکەی عەربەت پاش ٢٧ کاتژمێر کوژایەوە
نرخی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێل گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار
دواتر نرخی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێل گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار
ەیوەندیدار