نرخی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێل گەیشتە حەوت ملیۆن دۆلار



ئەندامیكی لیژنەی دەستپاکی ڕایدەگەیەنێت ژمارەی جوانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بووەتە یەکێك لە ڕێگاکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی و نرخی تابلۆی ژمارە 1 لە بەغدا گەیشتووەتە حەوت ملیۆن دۆلار.

ئەحمەد ڕوبەیعی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، پێویستە دەستەی دەستپاکی لایەك لە دیاردەی مەزادی فرۆشتنی ژمارە جوانەکانی ئۆتۆمبێل بکاتەوە کە ڕێیەکە بۆ شتنەوەی پارە.

وتیشی: “نرخی ژمارە (1ی بەغدا) لە نێوان پێنج تا حەوت ملیۆن دۆلاردایە، لە کاتێکدا کە پێشتر نرخەکەی ملیۆنێك دۆلار بوو، لە ژمارە 2-10ش نرخەکەیانی لە نێوان دوو تا پێنج ملیۆن دۆلاردایە”.

پەرلەمانتارەکە ئەوەشیخستەڕوو کە نرخی ژمارە جوانەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە پێی پارێزگاکان دەگۆڕێت و نرخی ژمارە 1 دەگاتە دوو ملیۆن دۆلار.

ئەحمەد تەها داواشی لە دەستەی دەستپاکی و فەرمانگەر بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارەکە کرد چاودێری ئەو دیاردەیە بکەن و هۆکاری فرۆشتنی ئەو ژمارانە بەو پارە خەیاڵییانە بدۆزنەوە.

تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە
پێشت تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە
تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردوومان کرد
دواتر تورکیا گوندەکانی دەڤەری سیدەکانی بۆردوومان کرد
ەیوەندیدار