ئاگرەکەی عەربەت پاش ٢٧ کاتژمێر کوژایەوە



بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، كارگەیەكی قیر لە عەربەت ئاگری گرت، پاش زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر و هەوڵەکانی تیمی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و کوژایەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی فراوانی ئاگرەکە و نزیکیی لە کۆگاکانی عەمبارکردنی قیر و مەترسییەکانی نەتوانرا ئاگرەکە لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵ بکرێت، هاوکات شەوی ڕابردوو بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند “تیمەكانیان بەوپەڕی دڵسۆزیی و تواناوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەكە، گەرچی هێزی ئاگرەکە هێندە بەتینە بەسەر پۆشاکی ئاگرکوژێنەرەوەش هەستی پێدەکرێت و مەترسیدارە”.

بەیانیی ئەمڕۆش وێنەی تیمەكانیان بڵاوكردووەتەوە، كە لەناوجەرگەی ئاگرەكەوە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی دەدەن و ڕایانگەیاندووە “لە پێناو سەروماڵی هاوڵاتییان بێ وەستان رووبەڕووبوونەتەوە لەگەڵ ئاگرەكە”.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، نزیکەی کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک، لەسەر رێگەی عەرەبەت – سلێمانی، ئاگر لە کارگەیی قیری زینۆن کەوتەوە، زیاتر لە  سێ ھەزار و ٥٠٠ تۆن نەوتی رەش و چوار ھەزار تۆن قیری ڕەشی تێدابوو.

بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
پێشت بومەلەرزە ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە
دواتر تانکەکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆشتنە ناو کەرتی غەززەوە
ەیوەندیدار