“هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەریان هەڵنەداوە”



سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەری هەڵنەداوە بەڵکو دەرئەنجامی ئەو داگیرکاری و چەوساندنەوەیەیە کە 56 ساڵە بەرۆکی فەڵەستینییەکانی گرتووە،

ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و باسی شەڕی ئیسرائیل و حەمماس تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکەبوو.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز لە وتارێکدا ڕایگەیاند،” ئازار و مەینەتی فەڵەستینییەکان پاساوێک نییە بۆئەوەی حەمماس هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، لەهەمان کاتیشدا ڕەوا نییە حەمماس بکرێتە پاساو بۆ سزادانی بەکۆمەڵی فەڵەستینییەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە”.

گۆتیرێز لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دایە جیهان لە ئەنجامی پەرەسەندنی شەڕی غەززە، جیهان ڕەنگە تووشی رووداوی نەخوازراوی جەنگ ببێت.

گۆتیرێز وتیشی، لەم شەڕەدا تائێستا نزیکەی 35 هەزار فەڵەستینی کوژراون کە لەنێوانیاندا ڕێژەیەکی زۆری منداڵ هەیە و وابڕوات کارەساتێکی گەورە ڕووبەڕووی غەززە دەبێتەوە.

شەڕی نێوان حەمماس و ئیسرائیل ئەمڕۆ پێی نایە ١٨ هەمین ڕۆژەوە و غەززە وەک وێرانەیەکی جەنگی لێهاتووە، هاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش ڕایگەیاند کەرتی تەندروستی داڕماوە و پێداویستی و دەرمان بۆ چەند کاتژمێرێک ماوە و ئەگەر بەهانایانەوە نەچن نەخۆشخانەکانیش لەبری چارەسەر دەبێتە جێگای کۆکردنەوەی ڕووفات.

دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی نزیك دەبێتەوە
پێشت دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی نزیك دەبێتەوە
ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا
دواتر ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا
ەیوەندیدار