ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

سکت بەم بەهاراتانە بشێلە، زۆر بە باشی چەوریەکەی دەتوێنێتەوە

خێزان

زۆرجار خانمان بەهۆی منداڵبوون یان چونەتەمەنەوە لە سکیاندا چرچی و خەت دروستدەبێت کە دیمەنیکی جوانی نییە،، بۆیە بەم گیراوەیە بە ئاسانی دەتوانیت لایبدەیت:

 

پێداویستەیەکان:

 

– کەوچکێک خوێ

– کەوچکێک دارچینی

– کەوچکێک زەردەچەوە

– دوو کەوچک زەیتی زەیتوون

 

سەرجەم پێکهاتەکان لە دەفرێکدا بە جوانی تێکبدە و دواتر بیدە لە سکت و بۆماوەی ٥ خولەک مەساجی پێبکە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆرەوە، کاریگەریەکەی دەبینیت.

ماڵداری

چۆن زمانی منداڵەکەت دەدۆزیتەوە تا لێت تێبگات؟ ئەم تاکتیکانە بەکار بهێنە

خێزان

هەڵەیەکی گەورەیە بەهەمان شێوەی گەورەکان لەگەڵ منداڵەکەت بدوێیت، گرنگە کە حساب بۆ هەست و سۆزەکانیشی بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی بە زمانێکی تایبەت لەگەڵ منداڵەکەت قسە بکەیت:

 

-لە جیاتی ڕەخنەگرتنی ڕاستەوخۆ هەوڵبدە لەڕێگایی نیشاندانی لایەنە باشەکانی کاریگەری لەسەر دروستبکەیت.

-هەموو دەرگاکانی لێدامەخە و کاتێک دەتەوێت کارێک بکات هەڵبژاردنی بخەرە بەردەست با هەستبکات بڕیاری خۆشی تێدایە.

-ئەو شتانەی کە منداڵەکەت زۆر لای گرنگە ڕەنگە لای تۆ هیچ بەهای نەبێت، بۆیە ڕاستەوخۆ شتەکانی لێ قەدەغە مەکە، داوایی لێبکە کە یاریەکەی دوابخات نەک بە تەواوتی لێی قەدەغە بکەیت.

-یەکسەر هاوکاریەکانتی پێشکەش مەکە و لێبگەڕێ خۆی هەوڵبدات و دواتر کە پێویستی کرد هاوکاری بکە.

-هاوسۆزی منداڵەکەت بە و هەوڵبدە لە دونیایی ئەوەوە لە شتەکان تێبگەیت.

-بیرتن نەچێت هەموو کات بە توڕەبوون شتەکان مەکە و بە گاڵتە و گەپ پێی بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بەکارهێنانێکی نوێ و جیاواز بۆ کۆکا کۆلا کە زۆر بەسوودە

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند بەکارهێنانێکی نوێ و جیاوازە بۆ کۆکا کۆلا کە زۆر بەسوودە:

-بۆ پاکردنەوەی تاوە و مەنجەڵی سوتاو: تاوە سوتاوەکە لە سەتڵێک کۆلادا نوقم بکە، دەبینیت دوای ماوەیەک سوتاویەکە لە تاوەکە جیا دەبێتەوە.

-وەک مادەیەکی پاکەرەوەی کاشی: کۆلا بەسەر کاشی و ئەرزییەکەدا بڕێژە بۆ ماوەی ٥ چرکە بەجێی بهێڵە پاشان بە پەڕۆیەک بیسرە.

-بۆ لابردنی چەوری تەباخ و سەر کەوانتەر :دەتوانیت بوتڵی پاکەرەوەی پەنجەرە بەتاڵ بکەیت و کۆلاکەی تێبکەیت و بۆ فرن و تەباخ بەکاری بهێنیت.

 

-بۆ نەهێشتنی کلسی کتری و قۆری:  کۆلاکە بۆ ماوەی چەن چرکەیاک لەناو کتریەکە بکوڵێنە پاشان بە ئاو بیشۆ دەبینیت بەتەواوی پاک بۆتەوە.

-بۆ پاکردنەوەی تەوالێت: تەنها  ١ قتوی کۆکا کۆلا بەسە بۆ لەناوبردنی میکرۆب و سپیکردنەوەی تەوالێت، بۆ ماوەی ١ خولەک بەجێ دەهێڵدرێت پاشان دەشۆرێت.

-بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی لەش:  دەتوانیت کۆلا لە بانودا بدەیت لە جەستەت، دواتر خۆت بشۆیت و هیچ بۆنی ناخۆش ناهێڵێت.

-بۆ لابردنی ژەنگ بە تەواوی:  ئەو کەرەستەیەی ژەنگاویە وەک کەرەستەکانی بیناسازی ، بۆ ماوەی ٢٤ خولەک نوقمی کۆلای بکە و دواتر بە پەرۆیەک بیسڕە.

-بۆ تازەکردنەوەو گەڕاندنەوەی بریقە بۆ خشڵی زیو، تەنها بۆچەند چرکەیەک نوقمی کۆلای بکە .

-بۆ پاکردنەوەی پەڵەی گریس لە جلەکانمان: بوتڵێک کۆلا بکەرە ناو جلشۆرەکەت، پەڵەی خوێن و پەڵەی بنێشتیش لێدەکاتەوە .

-بۆ لێکردنەوەی بۆیاخ لە کەلوپەلی ئاسن: ئەگەر بتەوێت بۆیاخی دەرگایەک یاخود کورسیەک لێبکەیتەوە تاکو بۆیاخێکی نوێی بکەیت ئەوا خاولێیەک لا ناو کۆلادا نوقم بکە و بیخەرە سەر بۆیاخەکە بۆ چەند چرکەیەک بەجێی بهێڵە دەبینیت وەک توێکڵ بۆیاخەکە هەڵدەدات و هەڵدەوەرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

لیمۆ و هەنگوین بەیەکەوە بدە لە ڕوخسارت، بە دەرمانی دژە پیری ناودەبرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی ناوازەیە لە لیمۆ و هەنگوین کە بە دەرمانی دژە پیری ناودەبرێت و زۆر بەسوودە:

 

پێداویستیەکان:

-١ لیمۆ

-کەوچکەچایەک هەنگوین

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-هەفتانە ٢ یان ٣ جار کەمێک هەنگوین بدەیت لە لیمۆیەکی قاشکراو و بیهێنیت بە ڕوخسار و مل و دەستتدا، دواتر لێبگەڕێ بۆماوەی ١٠ خولەکێک پێوەی بێت پاشان بیشۆرەوە، ئەم کارە دەبیتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ڤیتامین C  بە پێستت بگات کە هەم بە گەنجی دەیهێڵێتەوە، هەمیش خاڵی ڕەش و پەڵەو زیپکەی سەری لادەبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان