ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا



بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لەناو شاری کەلار کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕسکیلێک لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکە لەدایک بووی (١٩٧٠)ە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

“هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەریان هەڵنەداوە”
پێشت “هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەریان هەڵنەداوە”
توركیا زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لە نەوت و كارەبای ڕۆژئاوا دەدات
دواتر توركیا زیانی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لە نەوت و كارەبای ڕۆژئاوا دەدات
ەیوەندیدار