دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی نزیك دەبێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ لە عەربەت دابەش دەكرێت

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی نەوت دابەشكردن لە قەزا و ناحییەكانی دەورووبەری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ‌ چوار شەممە لەناو ناحیەی عەربەت نەوت دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەو جۆرەی ئێستا دابین كردنی نەوت بەردەوام بێت، ئەوا پڕۆسەكە بەخێرایی دەڕوات بەڕێوە.

وتیشی، “بە ئەگەڕێكی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا نەوت دەگاتە ناو شاری سلێمانی و هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت”.

بەهۆی شەڕەوە 870 منداڵی فەلەستینی بێسەروشوێنن
پێشت بەهۆی شەڕەوە 870 منداڵی فەلەستینی بێسەروشوێنن
“هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەریان هەڵنەداوە”
دواتر “هێرشەکانی حەمماس لە هیچەوە سەریان هەڵنەداوە”
ەیوەندیدار