یەكەم شەپۆلی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە



 

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی باران بارینی سەرتاسەری ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لەسەرەتای مانگی داهاتوودا پەڵە دەدات.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەك پێشتریش باسم كردووە، لەم مانگەدا (مانگی 10) ئەگەری بارانی پەڵە نییە، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدا هەفتەی یەکەمی مانگی 11 پەڵە ئەدات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان.

لای خۆشیەوە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین و هەورە بروسکە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلی بارانبارینەکە لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرێت.

قەرزی 50 ملیۆن دیناری بەبێ‌ سوود دەدرێت بە هاووڵاتیان
پێشت قەرزی 50 ملیۆن دیناری بەبێ‌ سوود دەدرێت بە هاووڵاتیان
سەرۆکی هەرێم پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
دواتر سەرۆکی هەرێم پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت
ەیوەندیدار