قەرزی 50 ملیۆن دیناری بەبێ‌ سوود دەدرێت بە هاووڵاتیان



وەزیرێكی حكومەتی عێراق خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ كەسانی كەمدەرامەت بەناوی “ئەرزاق” ڕاگەیاند و دەڵێت: “دەست بە پێدانی قەرز بە كەسانی كەمدەرامەت دەكەین بەبێ‌ وەرگرتنی هیچ سوود و زیادەیەك”.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق لەكاتی ڕاگەیاندنی خزمه‌تگوزاریی “ئه‌رزاق” بۆ سوودمه‌ندانی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، وتی، “ناوه‌ڕۆكی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ پێدانی قه‌رزێك، كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ 20 ملیۆن دینار كه‌متر نیه‌ و له‌ 50 ملیۆن دینار زیاتر نییه”.

ڕاشیگەیاند، قەرزەكە بۆ ماوەی درێژخایەنە‌ و ده‌درێته‌ كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بەبێ‌ هیچ سوود و زیادەیەك.؟

ئاشكرای كردووه‌، “داواكاری له‌ڕێگه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌ و سوودی ناچێته‌سه‌ر. ئامانجی سه‌ره‌كیش لە خزمەتگوزارییەكە بریتیه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و دروستكردنی هه‌لی كار بۆ كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت”.

بە ڤیدیۆ؛ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوویدا
پێشت بە ڤیدیۆ؛ شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوویدا
یەكەم شەپۆلی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم شەپۆلی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار