سەرۆکی هەرێم پەیامێک بۆ مامۆستایان دەنێرێت



نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی دەرچوانی زانکۆی سۆران، پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایان کرد و وتی” بەوردی ئاگامان لەدۆخی مامۆستایانە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە وتارەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی، داوای کرد مامۆستایان بایکۆت بشکێنن و بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن تا چیتر کەرتی پەروەردە زیانی پێ نەگات.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی،سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەین کە خۆڕاگربوون لەسەرجەم قەیرانەکان و بە خۆڕاگریی ئەوان ئەم قەیرانانەش تێدەپەڕێنین، هاووڵاتیانمان دڵنیا دەکەینەوە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا،

سەرۆکی هەرێم داوای لە مامۆستایان کرد بەردەوام بن لە خزمەتکردنی خوێندکاران و فێرخوازان، بەتایبەتیش پەیامێکی ئاراستەی مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تر کرد و وتی” داوا دەکەم مامۆستایان بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و بایکۆت بشکێنن”.

ئەمڕۆ 22/10 ئەو وادەیەبوو کە وەزیری پەروەردە دیاریکرد بۆ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن و شکاندنی بایکۆت، بەڵام مامۆستایان و وانەبێژان لەبەشێک لە ناوچەکان خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجام داو داوای مووچە و دامەزراندن دەکەن بۆ شکاندنی بایکۆت.

یەكەم شەپۆلی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم شەپۆلی باران بارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە
حزبێكی هەرێم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
دواتر حزبێكی هەرێم پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیاند
ەیوەندیدار