ئیسرائیل ئامانجێکی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجێکی حزبوڵای لوبنانیان لە باشووری لوبنان بۆردومانکردووە، لە وەڵامی تەقەکردن لە فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل و ئەو تەنە ئاسمانیە نامۆیانەی چوونەتە ناو ئیسرائیل.

سوپا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگرییان لە کەلوپەل و ئاگر کردووە کە ئاراستەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کراوە.

بەپێی ئەوەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی دوێنێ، تۆپخانەکانی ئیسرائیل شارۆچکە سنوورییەکانیان کردوەتە ئامانج، لەوانە ئەلما شەعب، زەیرە و عەدیسە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا باسی لە “تەقینەوەیەک لەسەر سیاجی ناوچە سنوورییەکان” بەرامبەر ئەلما شەعب کردووە کە “زیانێکی کەم”ی لێکەوتووەتەوە، کە یەکەکانی بە تۆپبارانکردن بەرەو خاکی لوبنان وەڵامیان داوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو حزبوڵڵا هەڵدانی مووشەکی ئاراستەی پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ کوژرانی سێ ئەندامی ئەو وڵاتە.

ناوچەی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکشەممەوە شاهیدی ئاڵوگۆڕی بۆردومانەکان بووە، ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی هێرشەکەی حەماس دژی ئیسرائیل.

لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت
پێشت لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت
تەندروستی غەززە: هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
دواتر تەندروستی غەززە: هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
ەیوەندیدار