تەندروستی غەززە: هەزار و ٩٠٠ کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون



وەزارەتی تەندروستیی غەززە  بڵاویکردەوە، تا ئێستا هەزار و ٩٠٠ کەس لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمشەو ئاماری کوژراو بریندارانی شەڕی لەگەڵ فەلەستین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەتی غەززە گیانیانلەدەستداوە بۆ هەزار و ٩٠٠ کەس بەرزبووەتەوە کە ٦١٤ منداڵ و ٣٧٠ ژن بوون.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” بریندارەکانیش بۆ حەوت هەزار و ٦٩٦ کەس بەرزبووەتەوە”.

ماوەی ٧ رۆژە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوامە ژمارەی کوژراو بریندارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا

 

 

ئیسرائیل ئامانجێکی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد
پێشت ئیسرائیل ئامانجێکی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد
زانکۆی سەلاحەدین: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەین و دوایناخەین
دواتر زانکۆی سەلاحەدین: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەین و دوایناخەین
ەیوەندیدار