لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت



ئەمڕۆ، لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر گەمارۆکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکرێت.

فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ پاشنیوەڕۆ، لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بۆردومان و گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە و خراپی ڕەوشی ژیانی هاووڵاتییان دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو چەکدارانی کەتیبەی قەسام، باڵی سەربازی حەماس هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەسیان کوشت، لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل هێرشی چڕی ئاسمانی بۆ کەرتی غەززە دەستپێکرد و گەمارۆی ئاو، خۆراک و کارەبایان خستووەتە سەر دانیشتوانەکەی.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئیسرائیل ئامانجێکی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد
دواتر ئیسرائیل ئامانجێکی حزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد
ەیوەندیدار