ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی لەسەر بایكۆت بڵاوكردەوە



ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی سەبارەت بە بایكۆت بڵاوكردەوە و داوای خۆڕاگری لە مامۆستایان دەكات و دەڵێت: “بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانی ئێوەوە گەیشتۆتە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو ناوەندە نیودەوڵەتی و عێراقیەکان”.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستا زۆر گرنگە هەمومان خەمخۆرانە بۆ داکۆکی لە بژێوی خۆمان و ماڵ و منداڵمان درێژە بە ناڕەزایەتیەکان بدەین و بایکۆتی خۆرسکانەی مامۆستایان و فەرمانبەران ببەینە قۆناغێکی ترەوە، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بە ئومێدەوە درێژە بە بایکۆت بدەین، پشت بەخوا و پاشان بەهەوڵ و ماندوبون و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان بەردەوام دەبین لە گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی مووچەخۆران، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەری ڕیشەیی بۆ دەکرێت .

دەقی پەیامەكە:

مووچەخۆرانی ستەملێکراو
مامۆستایانی سەربەرز
وەکو ئاگادارن پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانی ئێوەوە گەیشتۆتە نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو ناوەندە نیودەوڵەتی و عێراقیەکان و هەرێم .
بۆیە لە ئێستا زۆر گرنگە هەمومان خەمخۆرانە بۆ داکۆکی لە بژێوی خۆمان و ماڵ و منداڵمان درێژە بە ناڕەزایەتیەکان بدەین و بایکۆتی خۆرسکانەی مامۆستایان و فەرمانبەران ببەینە قۆناغێکی ترەوە، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت
بە ئومێدەوە درێژە بە بایکۆت بدەین، پشت بەخوا و پاشان بەهەوڵ و ماندوبون و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان بەردەوام دەبین لە گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی مووچەخۆران، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەری ڕیشەیی بۆ دەکرێت.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ۲٠۲۳/۱٠/۱۳

 

لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان
پێشت لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان
دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت
دواتر دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت
ەیوەندیدار