دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت



ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەرمانگەکان تا کاتژمیر 4ی ئێوارە درێژدەکرێتەوە و فەرمانبەران بە سێ شەفت دەوام دەکەن.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کاتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمانبەرانی دیاری كردووە، بەجۆرێك زۆرترین كات دەوام لە فەرمانگەكاندا هەبێت بەمەرجێك كاتژمێری دەوامی فەرمانبەران زیاد نەكات بەڵكو بە شەفت كاتەكانی دەوام درێژ بكرێتەوە.

وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی دیاریکراو و لەڕووی یاساییەوە بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی لە وەزارەتەکان و ئەو دامودەزگایانەی، کە بە وەزارەتەکانەوە نەبەستراوەنەتەوە لە بەغدای پایتەخت بەپێی مادەی 56ی یاسای خزمەتگوزاری شارستانی ساڵی 1960 لیژنەکە پێشنیاری کرد بە دابەشکردنی وەزارەتەکان و فەرمانگەکان بەسەر چەند گرووپێکدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، فەرمانبەران دەکرێن بە سێ گروپەوە و هەر گرووپەی کاتی دەسپێکردن و کۆتایی هاتنی دەوامی بۆ دیاری دەکرێت و دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەران و بەرپرسان بۆ دابەشکردنی فەرمانبەران بە پێی کارەکان.

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاتی دەوامی فەرمانبەران بەم شێوەیە دەبێت:
گروپی یەکەم: (20%)ی فەرمانبەران لە کاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ (2)ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.
گروپی دوەم: (40-60%)ی فەرمانبەران لە کاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ (3)ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.
گروپی سێیەم: (20%)ی فەرمانبەران لە کاتژمێر (9) بەیانی بۆ (4)ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی لەسەر بایكۆت بڵاوكردەوە
پێشت ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی لەسەر بایكۆت بڵاوكردەوە
لەناو منداڵان سکچوون سەریهەڵدایەوە و نزیكەی هەزار حاڵەت تۆماركرا
دواتر لەناو منداڵان سکچوون سەریهەڵدایەوە و نزیكەی هەزار حاڵەت تۆماركرا
ەیوەندیدار