لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان



 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە دوو هەفتەی داهاتوودا تیروپشك بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، ٢٢ـی ئەم مانگە تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێت.

سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیش ئاماژەی بەوەكردووە، هەر لایەنێک رێنمایی و یاساکانی کۆمسیۆن جێبەجێ نەکات بە بڕی ٥٠ ملیۆن دینار سزای دارایی دەکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی مانگی ١٢ تەواو بووە و پڕۆسەی تاقیكردنەوەی پراكتیكی دەنگدان “محاكات” بەردەوامە.

 

عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی بەشێكی كارمەندان لە هەرێم خەرج دەكات
پێشت عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی بەشێكی كارمەندان لە هەرێم خەرج دەكات
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی لەسەر بایكۆت بڵاوكردەوە
دواتر ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكی لەسەر بایكۆت بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار