میدیای ئیسرائیل: چەند ئاماژەیەك پێش هێرشەکەی حەماس بە ئیسرائیل گەیشتبوون



سوپای ئیسرائیل دان دەنێت بەوەی شەوی هەینی هەندێك ئاماژەیان لەسەر ئەگەری هێرشەکەی حەماس بەدەست گەیشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەناڵی 13ی ئیسرائلی لە زاری گەورە ئەفسەرانی هەواڵگرییەوە بڵاویکردەوە، شەوی هەینی هەندێك ئاماژەیان بەدەست گەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەفسەرە باڵاکانی هەواڵگری ئیسرائیل گفتوگۆیان دەربارەی ئاماژەکان کردووە، بەڵام دواتر ڕێكکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕۆژی شەممە درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن.

بەڵام ڕۆژی شەممە، پێش ئەوەی هەواڵگریی ئیسرائیل دەست بە گفتوگۆکانی بکاتەوە، بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاوی بۆسەر پێگە مەدەنی و سەربازییەکانی باشووڕی ئیسرائیل ئەنجامدا.

لایخۆشیەوە دانیێل هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوەی هەبووە هەندێك ئاماژە بووە، بەڵام هۆشداری هەواڵگری گەورە لەئارادا نەبووە.

ڕوونیشیکردەوە ئاماژەکان چەند کاتژمێرێك بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە دەرکەوتوون و پێدەچێت لەسەر بنەمای زانیاری جیاوازی هەواڵگریی بووبن.

لە دوای ڕووداوەکانی شەممەوە، زیاتر لە 1300 ئیسرائیلی و 1200 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی نۆ هەزار کەسیش برینداربوون.

حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان لە هەولێر داخران
پێشت حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان لە هەولێر داخران
چارەسەرکردنی پرسی مووچە لە بەغداوە دەخرێتەڕوو
دواتر چارەسەرکردنی پرسی مووچە لە بەغداوە دەخرێتەڕوو
ەیوەندیدار