حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان لە هەولێر داخران



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر داخستنی حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی لەناوشاری هەولێر ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەکانی هەڵسەنگاند ئەو هۆڵانەیان لەڕووی کوالیتی و سەلامەتییەوە بە نەگونجاو لەقەڵەمدا.

کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سەلامەتی هۆڵەکان گرتووەتەبەر ئەوەش لەڕێگەی چەند لیژنەیەکی تایبەتی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە جێبەجێ دەکرێت و پشکنین بۆ سەرجەم هۆڵی بۆنەو ئاهەنگەکان و شوێنە گشتییەکان دەکرێت.

میراودەلی ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە لەشاری هەولێر کارەکانی دەستپێ کردووە و لەماوەی کارکردنیاندا حەوت هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانیان دەستنیشانکردووە کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نەبووە و پێویستە بۆماوەیەکی دیاریکراو دابخرێن هەتا بتوانن مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن و دواتر بکرێنەوە.

دوای کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگ و بۆنەکان لەکاتی بۆنەیەکی هاوسەرگیریدا لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا (موسڵ) و گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقدا بڕیاردرا پشکنین بۆ مەرجەکانی سەلامەتی هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگەکان درا ئەو هۆڵانەی مەرجەکانی سەلامەتییان تێدا نەبوو داخران.

وەزیری نەوت: عێراق هەوڵدەدات وزەی سووتاو بگۆڕێت بۆ وزەی پاک
پێشت وەزیری نەوت: عێراق هەوڵدەدات وزەی سووتاو بگۆڕێت بۆ وزەی پاک
میدیای ئیسرائیل: چەند ئاماژەیەك پێش هێرشەکەی حەماس بە ئیسرائیل گەیشتبوون
دواتر میدیای ئیسرائیل: چەند ئاماژەیەك پێش هێرشەکەی حەماس بە ئیسرائیل گەیشتبوون
ەیوەندیدار