سەرکردایەتی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات



بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام بدرێت کە لە کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەدا هەڵبژێردران.

ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ سلێمانی ئه‌نجامده‌دات.

رۆژی 27ی ئەیلوولی ڕابردوو یه‌كێتی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌سلێمانی ئەنجامدا و دوای پێنج ڕۆژ ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژارد کە لە 60 ئەندام پێکهاتووە، هاوکات بافڵ تاڵەبانیش بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرا.

هێرشەکانی ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس دەکاتە ئامانج
پێشت هێرشەکانی ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس دەکاتە ئامانج
هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور: تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت
دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور: تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت
ەیوەندیدار