هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور: تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت



هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ڕایگەیاند، ئەو شوێنەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆردومانی کردووە مزگەوتە و بە هۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەدران پیران هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هێرشەکەی دوێنێ شەو “لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و یەک جار لە کەمپەکەی داوە، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا 5 کەسی سڤیل برینداربوون.”
ڕاشیگەیاند، “هێرشەکە لە ناوچەی دوو بووە و ڕاستەوخۆ لە مزگەوتی گوندەکەی داوە، بەو هۆیەشەوە نزیکەی 40 خانووی هاووڵاتییان زیانی بەرکەوتووە.”
شەوی ڕابردوو دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە کە بۆردومانەکە کۆبوونەوەیەکی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە “سێ چەکداری پەکەکە کوژراون”.
بەڵام هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ڕەتی دەکاتەوە هێرشەکەی شەوی شەممە بۆسەر هیچ بنکەو بارەگایەکی پەکەکە بووبێت و وتی، “هێرشەکە بۆسەر خەڵکی سڤیل و ماڵی خودا بووە، تورکیا دەست لە ماڵی خوداش ناپارێزێت، نەک هاووڵاتییانی کورد.”

سەرکردایەتی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
پێشت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
وێنە؛ لە لایەکی دیکەشەوە هێرش کرایە سەر سوپای ئیسرائیل
دواتر وێنە؛ لە لایەکی دیکەشەوە هێرش کرایە سەر سوپای ئیسرائیل
ەیوەندیدار