هێرشەکانی ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس دەکاتە ئامانج



ڕۆژی یەکشەممە، ئیسرائیل هێرشەکانی بە چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە، ناوەندی شارەکەی کردووەتە ئامانج.

لەکاتێکدا سەرچاوەیەکی عەرەبی ئاشکرای کرد، چەکدارانی ئیسرائیل ماڵی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان کردوەتە ئامانج، لەوانە یەحیا سینوەر، نزار عەوادەڵڵا و فەتحی حەمەد.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدراعیی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دیمەنی هێرشەکانی کەرتی غەززەی بڵاوکردەوە.

لای خۆیەوە وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین محمد ئەبو موسەبیح پشتڕاستیکردەوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تاوەری “وطن”یان لە ناوەڕاستی غەززە تێکشکاندووە.

جەختیشی کردەوە، کەمییەکی زۆر لە کۆگای سووتەمەنی بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و چارەسەرکردنی برینداران هەیە، لە کاتێکدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە دوێنێ و ئەمڕۆدا زیاتر لە ٢٥٠ فەلەستینی کوژران و نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کەسیش بریندار بوون.

هیرشەکانی ئیسرائیل پاش ئەوەهات کە چەکدارانی حەماس دوێنێ شەممە، هێرشیان کردە سەر چەند شارۆچکەیەکی ئیسرائیلیان و نزیکەی ٣٠٠ هاووڵاتی ئیسرائیلیان کوشت و دەیان بارمتەی مەدەنی و سەربازیان گرت، لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا، ئیسرائیل دوێنێ هێرشە ئاسمانییەکانی چڕ کردەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٥٠ دانیشتووی فەلەستینی لە غەززە کوژران.

لەکاتێکدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوێندی تۆڵەی ئەم ڕۆژەی خوارد کە بە رۆژێکی ڕەش وەسفی کرد.

جێگای سەرنجە کە دوایین خەمڵاندنی نافەرمی بۆ ژمارەی ئەو ئیسرائیلییە بێسەروشوێنانەی کە ڕەنگە لە نێو زیندانییەکاندا بن، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٧٥٠ ئیسرائیلی هەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی کوژراوان لە بەیانی دوێنێوە بۆ ٣٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ٢٥٦ گیانلەدەستدان هەیە کە ٢٠ منداڵی تێدایە
پێشت وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ٢٥٦ گیانلەدەستدان هەیە کە ٢٠ منداڵی تێدایە
سەرکردایەتی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
دواتر سەرکردایەتی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات
ەیوەندیدار