دەرماڵەی خوێندكاران دابەش دەكرێت



 

زانكۆی سەڵاحەدین ئاشكرای دەكات، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە دەرماڵەی 3 مانگ بۆ خوێندكاران خەرج بكرێت و دەشڵێت: “ڕێكارەكان تەواو دەكەین و دابەشی دەكەین”.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و شاندێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد و باسی كۆمەڵێك پرسی دارایی زانكۆكان كرا، یەكێك لەوانە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆی سەلاحەدین بوو.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری دارایی بڕیاریدا دەرماڵەی 3 مانگی خوێندكاران خەرج بكرێت، بڕیارە بەزووترین كات ڕێكارە ئیداری و كارگێڕییەكان تەواو بكەین بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی دەرماڵەكە بكرێت.

وتیشی، “دەرماڵەی سێ مانگ دەدرێت و سێ مانگی دیكەش دراوە، بەم جۆرە دەبێتە شەش مانگ، بڕیارە بۆ ساڵی ڕابردوو خوێندكاران دەرماڵەی هەموو ئەو مانگانەیان پێبدرێت، كە دەوامیان كردووە، بۆیە سەرۆكی زانكۆ هەوڵ دەدات دەرماڵەی ئەو مانگانەش، كە ماون خەرج بكرێت”.

گالاکسی Z Flip5 لەگەڵ Flex Window زۆرترین کارایی مسۆگەر دەکات
پێشت گالاکسی Z Flip5 لەگەڵ Flex Window زۆرترین کارایی مسۆگەر دەکات
ڤایرۆسی نیپا دەرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر ڤایرۆسی نیپا دەرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار