ڤایرۆسی نیپا دەرکەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا



بەرپرسی پەیمانگای نیشتیمانی هیند بۆ زانستی ڤایرۆسەکان، دوو حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی نیپا پشتڕاست دەکاتەوە.

ڤایرۆسی کوشندەی نیپا کە زیان بە مێشک دەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1999 دۆزراوەتەوە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک کە تووشی بەخێوکەرانی بەراز و ئەوانەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵدا بووە لە مالیزیا و سەنگافورە.

ڤایرۆسی نیپا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شەمشەمەکوێرەی تووشبوو، بەراز، یان مرۆڤی تووشبوو دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا لە کیرالا لە ساڵی ٢٠١٨دا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ کەس، هەروەها چەندین جار لە هەمان ویلایەتدا دەرکەوتەوە، و ئەم ڤایرۆسە هیچ جۆرە چارەسەر یان پێکوتەی نییە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، “پشکنینی بەکۆمەڵ لەو ناوچەیە دەست پێدەکات کە دوایین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی  نیپا ی تێدا دەستنیشانکراوە، ڕێوشوێنیش گیراوەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی جیاکردنەوە( کەرەنتین ).

دەرماڵەی خوێندكاران دابەش دەكرێت
پێشت دەرماڵەی خوێندكاران دابەش دەكرێت
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار