وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە



وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەداتەوە كە رایگەیاندبوو پارێزگای دهۆك دووهەمین پارێزگایە لەڕێژەی نەخوێندەواری، رەتیدەکاتەوە کە وابێت و دەڵێت:”پێویست بوو ئەو بەڕێزە شیکاری وردتری پێشکەش بکردایە، پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هەرێم دووهەمین پارێزگایە لەڕێژەی پەیوەندیكردنی قوتابیان بە خوێندنەوە”.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە كە رێژەی نەخحوێندەواری لەپارێزگای دهۆك ساڵ لەدوای ساڵ روو لە كەمبوونەوە دەكات و لە ساڵی 2021دا رێژەكە تەنها 18.7% بووە.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە

لە لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵدا هاتووە کە پارێزگای دهۆک، دووهەمین پارێزگایە لە ڕێژەی نەخوێندەواری، پێویست بوو ئەو بەڕێزە شیکاری وردتری پێشکەش بکردایە ، بۆ بەرچاو ڕوونی ئەم ڕوونکردنەوە گرنگە ڕادەگەیەنین پاڵپشت بە ئاماری فەرمی :

🔴ئەو داتایەی کە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق باسی دەکات ، شیکاری و بەراوردکاری بۆ نەکردوە ، کە بزانێت چ پێشکەوتنێک لە ئاستی نەهێشتنی نەخوێندەواری بەتایبەت لە چوار ساڵی رابردوو ڕویداوە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان ، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک ، کە هەموو ئامارەکان پاڵپشت بە داتاکانی ( دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و دەستەی ئاماری عێراق لە ژێر سەرپەرشتی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان) ئەنجامدراون ، ئاستی دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بەرێژەی سەدی لە هەموو کوردستان زۆر دابەزیوە بەتایبەتریش پارێزگای دهۆک بەراورد بە ساڵی (٢٠١٢ و ٢٠١٨) کە ڕووپێوی کراوە رێژەی دابەزینی ئاستی نەخوێندەواری رێژەیەکی بەرچاوە کە ئەمەش نیشانەی بوونی پلانێکی تۆکمەیە ،
ڕێژەی نەخوێندەواری پارێزگای دهۆک لە ساڵی ٢٠١٢ بریتی بوە لە ( ٢٧،٢٪) لەساڵی ٢٠١٨ بریتی بوە لە ( ٢٣،٢٪) لە ساڵی ٢٠٢١ بریتی بووە لە ( ١٨،٧٪) . ئەو داتایانە داتای فەرمی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و دەستەی ئاماری عێراقن ، کە لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٨ و ٢٠٢١ بە هاوبەشی ئەنجامیانداوە بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لەسەر ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو (١٠) ساڵە تا دەگات بەوەی لە ژیاندان بەگوێرەی چەندین سەرچاوەی ڕوپێوی .

🔵بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتریش چەندین ئاماری دیکەش ڕادەگەیەنین
١- ڕێژەی پەیوەندیکردنی قوتابیان بە خوێندنەوە لە ناو هەرێمی کوردستان ، دهۆک دووهەمین پارێزگایە لەپاش هەولێر لە ژمارەی پەیوەندیکردنی قوتابیان بە خوێندنەوە کە بریتیە لە (٣٤١٢٢) قوتابی تا سێ رۆژ پێش ئێستا ناویان تۆمارکراوە لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی . کە هەمووان دەزانین دهۆک سێهەم پارێزگایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانە بەڵام دووهەم بەرزترین ڕێژەی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تۆمار کردوە .
٢- ڕێژەی گشتیی قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان ، دهۆک وێڕای ئەوەی سێیەمین پارێزگای هەرێمی کوردستانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە ، بەڵام لە پلەبەندی دووهەمدایە لە ڕووی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی پەیوەندیکردنی بە خوێندن لە بەرزترین ئاستدایە کە ژمارەی قوتابیان لە پارێزگای دهۆک ( جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ) وەک لە خشتەکەی لە خوارەوە هاتووە بریتیە لە (٤٣٠٦٩٨) چوار سەد و سی هەزار و شەشسەد و هەشتاو نۆ قوتابی ، کە ئەمە دووهەم گەورەترین ژمارەی قوتابیانە لەسەر ئاستی کوردستان.

سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە سلێمانی تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل كرا
دواتر لە سلێمانی تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل كرا
ەیوەندیدار