لە سلێمانی تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل كرا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی، كە “مەعرەزی علوجەكان” ناسراوە، تەقە لە فرۆشیارێكی ئۆتۆمبێل “مەعرەزچی” كرا و بریندار كرا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کەسێک، کە کاری فرۆشتن و کڕینی ئۆتۆمبێلە لە سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووە، بریندارەکە تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە و تەندروستی جێگیره.

وتیشی، “لەئێستادا تۆمەتبارەکان دەسگیر کراون و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەگەڵیان”.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم  وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە
یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دواتر یەكەم شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار