هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەمشەو لەسەر دۆخی کەرکوک کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و گفتوگۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە کرا..

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لە کۆبونەوەی ئەمشەودا کە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئامادەی بوون بڕیاردراوە لیژنەیەک بە شێوەی مەیدانی سەردانی شاری کەرکوک بکات بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوپەیمانێتییەکە پێی وابووە ئەوەی لە کەرکوک ڕوویدا بە هەموو پێوەرێک کردەوەیەکی گێرەشێوێنی بووەو بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو جۆرە پشێویانەیە کە لە شاری کەرکوک ڕوو بدەن و هەروەها جەخت لەسەر ئەوەکراوەتەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کاتی خۆیدا و بە تایبەتیش لە کەرکوک ئەنجامبدرێت و نابێت بە هیچ بیانویەک دوابخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوپەیمانێتییەکە جەختیلەوەکردووەتەوە کە پێویستە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک بۆ رایگشتی ئاشکرا بکرێن  لێپرسینەوەش لەو کەسانە بکرێت کە بوونەتە هۆی نانەوەی پشێوی و گوێ بەوە نەدرێت کە چ بەرپرسیارێتییەکییان هەیە.

نووسینگەی سودانی چەند بڕیارێکی دەربارەی کەرکووك و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
پێشت نووسینگەی سودانی چەند بڕیارێکی دەربارەی کەرکووك و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم  وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە
ەیوەندیدار