حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دواپێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە هەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی هاوتایان لە بەغدا دەخرێتە ڕوو.

ڕاشیگەیاند لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کۆنووسی هاوبەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە پێشنیارەکانیان بۆ پێداچوونەوە بە خشتەی وەرگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر خزمەتگوزاریی پرۆژە و بنکە گەشتیارییەکان دەخرێتە ڕوو.

 

خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢
پێشت خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢
تورکیا؛ سێ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
دواتر تورکیا؛ سێ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار