تورکیا؛ سێ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا



بە هۆی ئەو لافاوەی ئیستانبوڵ و پارێزگای كركلارەلی ڕۆژئاوای تورکیای گرتەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چارەنووسی سێ کەسی دیکەش نادیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوەکەی کرکلارەلی گیانیان لەدەستدا گەیشتە سێ کەس و هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوەی سێ کەسی دیکە بەردەوامن.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەو لافاوەی کە دوێنێ شەو لە چەند ناوچەیەکی ئیستانبوڵ دروست بوو، زیانی ماددی زۆری لێکەوەتەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگاری ئیستانبوڵ، هەزار و 754 خانو و شوێنی کار زەرەرمەندبوون و دەیان ئۆتۆمبێلیش ژێر ئاو کەوتوون.

حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
پێشت حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
جۆری قاوە ڕەنگدانەوەی کەسایەتییە
دواتر جۆری قاوە ڕەنگدانەوەی کەسایەتییە
ەیوەندیدار