خوێندنی باڵا هۆشداری دەداتە دەرچووانی پۆلی ١٢



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هۆشدارییەکی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ بڵاوکردەوە، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: ” دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان.”

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: “بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ و ئاشنابوونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکان.”

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە خوێندکاران کرد کە سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر: سلێمانی دەیبڕنەوە و باڵا دەکات، دەیکوژن و نامرێت
حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
دواتر حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار