فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو



ئەمڕۆ ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری حەمەی حەمە سەعید و  و پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر و چەندین کەسیەتی دیکەی شارەکە و خاوەنی کتێبخانەکان و بەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی  فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی دەستی پێکرد و بڕیارە شەش ڕۆژ بخایەنێت و هەتا ٧ی ئەیلول بەردەوامی دەبێت.

لە وتارێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبوانی کرد و گرنگی فیستیڤاڵەکەی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند بۆیەکەمجار توانیویانە پاکێجێکی ٣٠٠ کتێبی بە وڵاتانی دەرەوە بدەن کە لەنێویاندا واشنتۆن و بەرلین و لەندەن و مۆسکۆ و چەندین شاری گەورەی دیکەی جیهان بوونیان هەیە  کە پەیوەندی و کاری هاوبەشمان پێکەوە هەیە.

لە بەشێکی دیکەی فیستیڤاڵەکەدا، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و تێدا پیرۆزبایی لە ئەدیبان و نوسەران و خوێنەران کرد و کردنەوەی فیستیڤاڵەکەی بە گرنگ وەسفکرد، چونکە خزمەت بە جوڵانەوەی هونەر و ڕۆشنبیری کوردی دەکات.

وتیشی، وەزارەتەکەیان بەشداری چەندین پێشانگای کتێبی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کردووە و گرنگی بە خوێندنەوە و هوشیارکردنەوەداوە و سێ پڕۆژەی هەبووە کە یەکێکیان پێدانی ژمارەی سپاردن بووە و هەڵەبجە و گەرمیانیش ژمارەی سپاردنیان پێدرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی چاپخانە و کارمەند ڕەتیان کردووەتەوە.

باسی لەوەکرد، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پرۆژەی چاپکردنی کتێبە کوردییەکانیان هەبووە  و توانیویانە وەریبگێڕنە سەر زمانە زیندووەکانی جیهان وەک عەرەبی، فارسی، ئینگیزی، ئەڵمانی و فارسی و بڵاویان بکەنەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای کەمی داهاتەکانیان، بەڵام زۆرترین بڕی پارە بەمەبەستی چاپکردنی کتێبی نوسەران تەرخانکراوە.

شاندی هەرێم پێشنیازی دەربارەی موچە داوەتە بەغدا
پێشت شاندی هەرێم پێشنیازی دەربارەی موچە داوەتە بەغدا
شارەوانی سلێمانی هەڵواسینی ڕیکلامی قەدەغەکرد
دواتر شارەوانی سلێمانی هەڵواسینی ڕیکلامی قەدەغەکرد
ەیوەندیدار