شارەوانی سلێمانی هەڵواسینی ڕیکلامی قەدەغەکرد



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دانانی ڕیکلامی نایاسایی لە شەقامەکان و هەڵواسینی بە ستونی کارەباکانەوە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆماردەکرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەبەستی پاراستنی سیمای جوانی شەقامەکان، ڕێگریکردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی تیمەکانی شارەوانی لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی هەڵمەتێکیان ئەنجامدا، بە لێکردنەوە و لابردنی ڕیکلامی نایاسایی کە شەقامی ٣٠ مەتری هەواری تازە و شەقامی ٣٠ مەتری ئازادی گرتەوە.

لە بڵاوکراوەکەی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت شەقام و ستونی کارەباکان بەکارنەهێنن بۆ ڕیکلامکردن، بە پێچەوانەوە لە کاتی پابەند نەبوونیان سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکرێت.

 

فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
پێشت فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
کاسبکارانی عەلوەی کەلار گردبوونەوە
دواتر کاسبکارانی عەلوەی کەلار گردبوونەوە
ەیوەندیدار