شاندی هەرێم پێشنیازی دەربارەی موچە داوەتە بەغدا



شاندی ھەرێمی کوردستان چەند پێشنیازێکی رادەستی بەغدا کردووە، سەبارەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکان و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکان چاوەڕوانی وەڵامی عێراق دەکەن.

شاندی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد چەند پێشنیازێکیان سەبارەت بە ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکان و موچەی دوومانگی فەرمانبەران، بە پێی یاسای بودجە داوەتە حکومەتی عێراق.

هاوکات پێشنیازێکی دیکەی شاندی هەرێمی کوردستان قەرزکردنی بڕێک پارەیە بۆ دابەشکردنی موچەی فەمانبەران، تا ئەو کاتەی ھەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتای.

شاندی عێراق بە بە شاندەکەی هەرێمی کوردستانیان راگەیاندووە، بڕیارە تەنیا بڕی ٥٩٨ ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت تا ئەو کاتەی رێککەوتنەکانی نێو بودجە بە تەواوی جێبەجێی دەکرێن، بەڵام ھەرێمی کوردستان بەو بڕە رازی نییە.

“ئەگەر کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر نەکرێت، کێشەی گەورەتر دروست دەبێت”
پێشت “ئەگەر کێشەی مووچە و بودجە چارەسەر نەکرێت، کێشەی گەورەتر دروست دەبێت”
فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
دواتر فیستیڤاڵی هەفتەی چالاکی کتێبخانەکان لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ەیوەندیدار