بایدن؛ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆزین دیاری دەکەین



سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هەوڵدەدەین هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆزین دیاری بکەین.

 

رۆژی هەینی ٢٥ -٨ – ٢٠٢٣، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵدەدەن بزانن چۆن فڕۆکەکەی یەڤگنی پریگۆزین، فەرماندەی گروپی سەربازی تایبەتی ڕووسیا ناسراو بە ڤاگنەر، کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی تیایدا گیانیان لە دەستدا.

 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆزین، بایدن وتی: ناتوانم بە رەهایی لەسەر ئەم بابەتە تایبەتە قسە بکەم، بەڵام هەوڵدەدەین هۆکاری ورد دیاری بکەین، بۆ ئەم ساتەش هیچ شتێکم نییە بیڵێم.

 

دوای دوو مانگ لە سەرکردایەتی یاخوبوونێکی سەربازی لە دژی سەرکردە سەربازییەکانی ڕووسیا، رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی پریگۆزین کرد، لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی.

نرخی بەنزین بەرزبووەوە
پێشت نرخی بەنزین بەرزبووەوە
ڕووسیا؛ لەگەڵ ئێران ناکەوینە ژێر فشاری سیاسی ئەمریکا
دواتر ڕووسیا؛ لەگەڵ ئێران ناکەوینە ژێر فشاری سیاسی ئەمریکا
ەیوەندیدار