ڕووسیا؛ لەگەڵ ئێران ناکەوینە ژێر فشاری سیاسی ئەمریکا



 

سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ٢٦ -٨ – ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران ناکەوێتە ژێر فشاری سیاسی، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن، واشنتۆن داوای لە تاران کردووە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مۆسکۆ ڕابگرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی RIA لە زاری ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردووەتەوە، “هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە، هاوکارییەکانیش لەگەڵ ئێران بەردەوامن، ئێمە(ڕووسیا و ئێران) چێژ لە سەربەخۆیی وەردەگرین و ملکەچی فەرمانە دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی نین”.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئێرانی و کەسێکی دیکەی ئاشنا لە دانوستانەکان ڕایگەیاندووە، ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا ڕابگرێت کە لە شەڕی ئۆکراین بەکاری دەهێنێت.

 

ڕووسیا ساڵی ڕابردوو بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهید کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون، دەستپێکردنی هێرشەکانی لە قووڵایی خاکی ئۆکراین ڕاگەیەند.

 

لای خۆشیەوە، ئێران دانی بەوەدانا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە، بەڵام پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە پێش لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ڕەوانە کراون.

بایدن؛ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆزین دیاری دەکەین
پێشت بایدن؛ هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆزین دیاری دەکەین
لە بارەی تەڵەی “باندەکانی دامەزراندن” هۆشداریی دەدرێت
دواتر لە بارەی تەڵەی “باندەکانی دامەزراندن” هۆشداریی دەدرێت
ەیوەندیدار