بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتری دۆلاری خستە بازاڕەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند بڕی 198 ملیۆن و 800 هەزار و 354 دۆلارى خستە بازاڕەکانەوە.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، لەو 198 ملیۆن دۆلارە، بڕی 166 ملیۆن و 760 هەزار و 354 دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی، و 32 ملیۆن و 40 هەزار دۆلاریشى بەشێوەی کاش خستوەتە بازاڕەکانەوە.ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەوڵەکان و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ نرخی سەرەکی بانکی ناوەندی، کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە.

بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی شاندی هه‌رێم نچنه‌وه‌ به‌غدا
پێشت بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی شاندی هه‌رێم نچنه‌وه‌ به‌غدا
رەنگە ڤار هاندەرانی کوردستان بێ بەشبکات لەبینینی کەریم بنزیما
دواتر رەنگە ڤار هاندەرانی کوردستان بێ بەشبکات لەبینینی کەریم بنزیما
ەیوەندیدار