رەنگە ڤار هاندەرانی کوردستان بێ بەشبکات لەبینینی کەریم بنزیما



یەکێک لە مەرجەکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا بۆ یانەکانی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی ئەم کیشورە ئەوەیە، دەبێت هەموو یاریگاکان سیستەمی VARـی تێدابێت.

یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن یانەی قوە جەویەی عێراقی هەڵبژێردراوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی لەو یاریگایە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە ئەو یاریگایە سیستەمەکەی نیە و  رەنگە یانە عێراقیەکە ناچار بێت یاریگایەکی دیکە هەڵبژێرێت.

چامپیۆنزلیگی ئاسیا نزیکەی یەک مانگی دیکە دەست پێدەکات و فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا لە کۆبونەوەی لەگەڵ یانە بەشداربووەکان پێداگیری لەسەر ئەوە کردووە، پێویستە تاوەکو پێش دەستپێکردنی پاڵەوانتیەکە پێویستە هەموو یاریگاکان سیستەمەکەیان هەبێت، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت یارییەکانیان لە یاریگاکانی خۆیان بکرێت و دەبێت یاریگایەکی دیکە هەڵبژێرن کە سیستەمەکەی هەبێت.

بێجگە لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، سێ یاریگاکەی یانەکانی پێرسپۆلیس و سێپاهان و نەساجی ئێرانی ئەوانیش سیستەمی ڤاریان نیە، سەرچاوەکانی ئەم وڵاتەش بڵاویان کردووەتەوە لە ئەگەری دابین نەکردنی سیستەمەکە ئەو کات یانەکانی وڵاتەکەیان ناچارن وڵاتی دیکە بۆ میوانداری کردن لە رکابەرەکانیان هەڵبژێرن، بەمەش بنزیما نایەتە هەولیر و هەواداران لەبینینی بێبەشدەبن.

بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتری دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتری دۆلاری خستە بازاڕەوە
بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی سووی بەرزکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی سووی بەرزکردەوە
ەیوەندیدار