بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی شاندی هه‌رێم نچنه‌وه‌ به‌غدا



کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند، سبەینێ هەینی 25ی ئابی 2023، بەیاوەری شاندێکی وەزارەت و کەسانی یاسایی سەردانی بەغدا دەکەن.
کەمال محەمەد دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی ئەو پارێزگایانەش ئامادەدەبن کە بەرهەم هێنەری نەوتن و گفتوگۆ لەبارەی پرسی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز دەکرێت.راشیگەیاند، باس لە ناردنی بەشە بەنزین و نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە بۆ  هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی عێراقی دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو شاندی هەرێم، بۆ پرسی مووچە و بەشە بودجەو شایستەکانی لەیاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام بەهۆکارێک سەردانی شاندەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، و باسی مووچە و بەشە بودجەی هەرێم لەچاوەڕوانی گفتووگۆکان و رێککەوتنەکاندا ماوەتەوە.

ئەردۆغان: (جەهەپە) مادام ناتوانن واز لە کورسییەکانیان بێنن،ڕووبەڕووی هەڵەکانتان ببنەوە”
پێشت ئەردۆغان: (جەهەپە) مادام ناتوانن واز لە کورسییەکانیان بێنن،ڕووبەڕووی هەڵەکانتان ببنەوە”
بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتری دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتری دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار