کەرەستەکانی جوانکاری گەر پاک نەکرێنەوە لە تەوالێت پیستر دەبن



شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی پاکنەکردنەوەی کەرەستەی جوانکاری، بەتایبەتی فڵچە و ئیسفەنج، کە بە تێپەڕبوونی کات پێستی مردوو و پیسی و زەیت هەڵدەگرن، ئەمەش وایان لێدەکات ژینگەیەکی بەپیت بن بۆ گەشەکردنی بەکتریا و میکرۆبەکان.

پاک نەکردنەوەی ئەم پارچانە بە بەردەوامی، ڕووخسار بەرەوڕووی کێشە و نەخۆشییەکانی پێست دەبەن، وەک چاوی پەمەیی و کرمی ئەڵقەیی و زیپکە.

پسپۆڕانی تەندروستی و جوانکاری لە ئەمریکا هۆشداریان داوە، کە هەوکردنەکان کاتێک سەرهەڵدەدەن کە بەکتریاکان دەچنە ناو کونیلەکانی پێستەوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆرێک لە کەرەستە پاکژ نەکراوەکانی جوانکاری “پیستترن لە کورسی تەوالێت”.

ساڵی ڕابردوو لە ڕاپرسییەکی پزیشکانی پێست لە بەریتانیا، دەرکەوت کە فڵچەی ماکیاژ دەتوانێت بەکتریای زیاتر لە کورسی تەوالێت لەخۆبگرێت.

تیمەکە پشکنینیان بۆ ١٢ فڵچەی ماکیاژ و کورسی تەوالێت کردووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە، لە کۆی ١٢ فڵچە ١١ یان پیسترن لە کورسییەکانی تەوالێت،هەروەها وێنەکانی تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، کە سێبەری چاوەکان یان ڕەشبوونی پێست و زیپکەکان بەهۆی ئەو کەرەستانەوە تووش دەبن کە دوای بەکارهێنانی ماکیاژ پاک ناکرێنەوە .

 

ئێران “موهاجیر 10 ” ی نمایشکرد کە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل
پێشت ئێران “موهاجیر 10 ” ی نمایشکرد کە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل
كاوە مەحمود: كاتژمێری پێدانی كارەبا بۆ خاتری سیتییەكان كەمكراوەتەوە
دواتر كاوە مەحمود: كاتژمێری پێدانی كارەبا بۆ خاتری سیتییەكان كەمكراوەتەوە
ەیوەندیدار