ئێران “موهاجیر 10 ” ی نمایشکرد کە دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل



دەسەڵاتدارانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان”یان بە توانای فڕینی بەردەوام ڕاگەیاند، بە ناوی “موهاجیر ١٠”، و ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکە دەتوانێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بفڕێت و بە مەودای 2000 کیلۆمەتر بەرز ببێتەوە.

لە مەراسیمێکدا کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و فەریق محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران ئامادەی بوون، پەردەی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لادرا.

حکومەت دەڵێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانای هەڵگرتنی بۆمبی زیرەک و مووشەکی ئاسمانی بۆ سەرزەوی هەیە.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێترینی زنجیرەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “موهاجیر”ی دروستکراوی ناوخۆیی ئێرانە.

ئێران یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەدا، هەروەها زیاتر لە 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهید و موهاجری بۆ ڕووسیا دابین کردووە، کە لە جەنگی بۆ سەر ئۆکرانیا بەکارهێنراون.

بەرپرسانی هەواڵگری ئەمەریکا هۆشدارییان دا کە ڕووسیا بە هاوکاری ئێران دامەزراوەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو وڵاتەدا دروست دەکات، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر شەڕی ئۆکرانیا هەیە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەکارهێنراون، لەوانەش لە یەمەن، عێراق، سوریا و لوبنان.

گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتانی عەرەبی
پێشت گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتانی عەرەبی
کەرەستەکانی جوانکاری گەر پاک نەکرێنەوە لە تەوالێت پیستر دەبن
دواتر کەرەستەکانی جوانکاری گەر پاک نەکرێنەوە لە تەوالێت پیستر دەبن
ەیوەندیدار