پلاتفۆرمی “Threads” زیاتر لە نیوەی بەکارهێنەرانی لەدەست دەدات



پلاتفۆرمی Threads، ڕکابەری پلاتفۆرمی X دەکات کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ماوەی پێنج ڕۆژی سەرەتای مانگی تەمموز ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند، بەڵام پاش چەند هەفتەیەک لە دەستبەکاربوونی نیوەی بەکارهێنەرانی لەدەستدا.

کریس کۆکس، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە مانگی تەمموزدا ڕایگەیاند، مێتا بیر لە بڕگەی زیاتر بۆ بەرنامەکە دەکاتەوە بۆ سەرقاڵکردنی بەکارهێنەران لە کاتی چوونە سەر پەیجی ئینستاگرام.

ڕۆژی چوارشەممە مارک زوکەربێرگ لە پۆستێکیدا ڕایگەیاندووە، نوێکارییە نوێیەکان دوگمەیەک لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی ئاسانتر کەسێک تاگ بکرێت لە Threads، هەروەها کۆمپانیاکە هەوڵی زیادکردنی توانای گەڕان و خستنەڕووی وەشانی ئۆنلاین لە Threads لە هەفتەکانی داهاتوودا دەدات.

 

ژمارەی بەکارهێنەرانی بەرنامەی Threads کەمیکردووە

ئەم هەنگاوەی زوکەربێرگ دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای توێژینەوەی SensorTower بڵاویکردەوە کە Threads دابەزینی بەکارهێنەرانی بەخۆیەوە بینیوە.

لە کاتێکدا ئەگەر Threads سەرکەوتوو بێت لە پاراستنی بەکارهێنەرانی دەتوانێت پێنج ملیار دۆلار داهاتی ساڵانە لە ڕێگەی ڕیکلامەکانەوە بەدەستبهێنێت، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئەوەی تویتەر لە ساڵی ٢٠٢١دا بردنەوەی بەدەستهێناوە.

هەفتەی ڕابردوو داتاکان ئاشکرایان کرد کە ژمارەی بەکارهێنەرانی Threads لەو ڕۆژانەی زۆرترین کەس بەرنامەکەیان بەکارهێناوە هێشتا لە نیوەی تێکڕای بەکارهێنانی ڕۆژانەی تویتەر زیاتر نەبووە، تویتەر بە تێکڕا ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

 

كۆمپانیای دانە غاز: داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی لە هەرێم بڵاوکردەوە
پێشت كۆمپانیای دانە غاز: داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی لە هەرێم بڵاوکردەوە
(galaxy Unpacked ٢٠٢٣) ئیلهام لە تۆوە، بۆ تۆ دروستکراوە
دواتر (galaxy Unpacked ٢٠٢٣) ئیلهام لە تۆوە، بۆ تۆ دروستکراوە
ەیوەندیدار