كاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانە بەهێزەكە بۆ هەرێم ڕاگەیەنرا



شەپۆلی باران و هەورەبروسكە، كە پێشبینی دەكرێت زۆر بەهێز بێت و ببێتە هۆی ڕوودانی لافاو گەیشتە عێراق و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە ئێوارەی سبەینێوە كاریگەرییەكەی دەگاتە هەرێم و ڕۆژی چوار شەممە زیاتر دەبێت و لە ڕۆژی هەینی لوتكەی كاریگەرییەكانی دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 30/4/2024 لە ئەنجامی کاریگەری ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و نمە بارانی کورت خایان ئەبێت لەزۆرێکی ناوچەکاندا.

ڕاشیگەیاند، لەھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن و بای باشوری ڕۆژھەڵات کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت بەخێرایی 10-25 کم لە كاتژمێرێكدا و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەکاندا بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری نزمە پاڵەستۆی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و بۆ ڕۆژی پێنج شەممە و بەتایبەت ڕۆژی ھەینی لوتکەی کاریگەریەکانی ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان ئەبێت.

 

هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ئاشكرادەكرێت
پێشت هەوڵێك بۆ گێڕانەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان ئاشكرادەكرێت
وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكان كۆبووەوە
دواتر وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكان كۆبووەوە
ەیوەندیدار