هەواڵێکی خۆش دەربارەی قەرزی کارەبا



لە ئەمڕۆوە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به‌ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لێخۆشبوونەکە تا 24ی تشرینی یەکەمی داهااتوو بەردەوامە دەبێت.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.

سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا
پێشت سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
دواتر شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار