شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا



بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ دەربارەی پرسی مووچە بچێتە بەغدا و لە ئەگەری ڕێککەوتنیاندا لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شەش دابەش دەکرێت.

جوتیار عادل، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم دوو رۆژەدا لەسەر زۆرینەی پرسەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەگەنە رێککەوتن و، هیچ بیانوویەک لە بەردەم ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستاندا نامێنێت.

لایخۆشیەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر زۆربەی بابەتەکان بە داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتوون ئەوەی ماوەتەوە چەند بابەتێکی تەکنیکین کە ڕۆژی یەکشەممە یەکلادەکرێنەوە.

دەشڵێت:”ئەگەر رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن و هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە، ئەوە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەکرێتەوە.”

هەواڵێکی خۆش دەربارەی قەرزی کارەبا
پێشت هەواڵێکی خۆش دەربارەی قەرزی کارەبا
“حەشدی کوردی” سەر بە حەشدی شەعبی دروست دەکرێت
دواتر “حەشدی کوردی” سەر بە حەشدی شەعبی دروست دەکرێت
ەیوەندیدار