سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا



سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام میدیای نزیك لە سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە سەردانەکە بۆ سبەینێ دووشەممە دواخراوە.

پێشتر هەریەك لە جوتیار عادل ئەندامی شاندەکە و پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت ڕایانگەیاندبوو ڕۆژی یەکشەممە، شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەسەر ناردنی مووچە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا کۆدەبنەوە.

زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پووش و پاوانی سنووری سلێمانی سووتان
پێشت زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پووش و پاوانی سنووری سلێمانی سووتان
هەواڵێکی خۆش دەربارەی قەرزی کارەبا
دواتر هەواڵێکی خۆش دەربارەی قەرزی کارەبا
ەیوەندیدار