راپەڕین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ماتۆڕسکیلێک لە گوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ لە قەزای پشدەر کۆنتڕۆڵی لەدەستداو شۆفێرەکە و سێ لە سەرنشینەکانی بریندار بوون کە باوکێک و دوو کوڕ و کچێکی بوون کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

وتیشی:”باوکەکە و یەکێکی تر لە کوڕەکانی باری تەندروستیان جێگیرە و کچەکەشی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی”.

حکومەتی هەرێم کار و چالاکییەکانی لە سوید هەڵپەسارد
پێشت حکومەتی هەرێم کار و چالاکییەکانی لە سوید هەڵپەسارد
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژرا
دواتر لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژرا
ەیوەندیدار