لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا کەسێک کوژرا



لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە ناحیەی تەقتەق-ی سەر بە قەزای کۆیە، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە ناحیەی تەقتەق، لەنێوان دوو خێزاندا شەڕ دروستبوو کە ئامۆزای یەکترین کەسێک تەقەی کردووە و دوو ئامۆزای بریندار کردووە، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و دوای رووداوەکەش کەسەکە هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە، بەڵام فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و هێزە ئەمنیەکان بەدوایدا دەگەڕێن”.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی محەمەد حاجییە و تەمەنی ٥٠ ساڵە.

راپەڕین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت راپەڕین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
شاندی هەرێم کارەکانی لەبەغدا تەواوکرد و دەگەڕێنەوە هەرێم
دواتر شاندی هەرێم کارەکانی لەبەغدا تەواوکرد و دەگەڕێنەوە هەرێم
ەیوەندیدار