حکومەتی هەرێم کار و چالاکییەکانی لە سوید هەڵپەسارد



فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە “تووندی” سەرکۆنەی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز دەکات و بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی کارەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاامژەی بەوەکردووە،”فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکات بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز و لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید دەکرێت، هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی عوردف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەی ساڵی 1961ـی ڤیەننایە”.

فەرمانگەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت:”دوای رێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ستۆکهۆڵم رادەگەیەنێت.

سەلوان مۆمیکا، ئەو کەسەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمڕۆ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ستۆكهۆڵم بێڕێزی بە کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق کرد بەڵام وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردبوو، کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی نەسووتاند.

هەر ئەمڕۆ، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دەرەوە رادەسپێرێت بە کشانەوەی هەڵسورێنەری کاروباری عێراقی لە باڵیۆزخانەی عێرق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید.

شێخی ئەزهەر داوای بایكۆتی كاڵای وڵاتێك دەكات
پێشت شێخی ئەزهەر داوای بایكۆتی كاڵای وڵاتێك دەكات
راپەڕین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر راپەڕین.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار