دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان لەبارەی خۆپیشاندانی شارەکە بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی حکومەت بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەژاری لە کفری دا بەجۆرێکە هاوتای نییە و لەهیچ فیلمێکدا وێنەی نەبووە .

لە درێژەی یاداشتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو،کفری ڕووبەڕووی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەبێتەوە و خەڵکەکەی تووشی مەترسی دەبنەوە، بەهۆی ئەو هەژارییەی ڕووی لەهاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکە کردووە،

هاوکات ئەوەشخرایەڕوو، بەشێک لەهاوڵاتیانی شارەکە ،لەم وەرزی گەرمایەدا چەندین ڕۆژە لەژێر خێمەدان و ناچنەوە ماڵەوە ،

لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران دەستەکە ئەوەی ئاشکراکرد،  داواکارییەکانیان خۆی لە دروستکردنی زانکۆیەک یان زانکۆیەکی پۆلەتەکنیکی و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لە شارەکە و پەرەدان بە بەنداوی باوەشاسوار وەک پرۆژەیەکی گەشتیاری لە ناوچەکە دەبینێتەوە.

چالاکوانانی سلێمانی، سەردانی خۆپیشاندەرانی کفرییان کرد، و وێڕای پاڵپشتی و هاوکاری دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی هاوڵاتییانی شارەکە ،و یاداشتێکیان بۆ باشترکردنی گوزەرانی دانیشتوانی ئەوشارە بڵاوکردەوە.

 

یەکەم کاردانەوەی عێراق دژ بە سوید ئاشکراکرا
پێشت یەکەم کاردانەوەی عێراق دژ بە سوید ئاشکراکرا
دانیشتووانی سیتییەکان لەسەر گرانکردنی نرخی  کارەبا هاتنەدەنگ
دواتر دانیشتووانی سیتییەکان لەسەر گرانکردنی نرخی  کارەبا هاتنەدەنگ
ەیوەندیدار